کوردستان میدیا: کێشەی زبڵی مەریوان هەتا ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە و دوای چەندین ساڵ هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە شارەداریدا نەیانتوانیوە شوێنێک بۆ زبڵی مەریوان دیاری بکەن.
کێشەی دیاریکردنی شوێنی زبڵی شاری مەریوان ماوەی چەند ساڵە بەرۆکی خەڵکی ئەو شارەی گرتووەتەوە، بەڵام ئەو کێشەیە هەتا ئێستاش چارەسەر نەکراوە.
چەند ساڵ پێش، شارەداریی مەریوان دەیهەویست زبڵی شاری مەریوان لە دۆڵی "سماقان" لە ناوچەی سەرشیو فڕێ بدات، بەڵام خەڵکی ئاو ناوچەیە ڕێگەیان نەدا زبڵی شارەکە لەوێ بڕێژن.
دوای ئەو بڕیارەی شارەداریی مەریوان خەڵکی ئەو شاره دژی ئەو بڕیارەی شارەداری خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و خوازیاری ئەوە بوون سروشت و ژینگەی "سماقان" تێک نەدەن.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانیش چەندین جار و زۆر بە جیددی، هەموو لایەکی لە بارودۆخ و شوێنی نەگونجاوی چاڵکردن و سووتاندنی زبڵەکان و مەترسییەکانی بۆ سەر ژینگە ئاگادار کردووەتەوە.
چالاکانی ژینگەپارێزیی مەریوان چەند ساڵە نیگەرانیی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوە و خوازیاری ئەوەن کە شوێنێک دیار بکرێت کە ستانداردەکانی دێپۆکردنی تێدا هەبێت.
كهمتهرخهمی له بواری خزمهتگوزاری له شارهكانی كوردستان و ههوڵی زیاتری ڕێژیم له پهراوێزهێشتنی كوردستان سیاسەتێکی سیستماتیک و درێژخایەنە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان گرتوویانەتە بەر.