کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی مەهاباد تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە

13:33 - 30 پووشپەڕ 2720

شارەداریی مەهاباد وەک یەکێک لە ئیدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جیا لەوەیکە تەنگی به خەڵک هەلچنیوە لە هەمان کاتیشدا ڕێگری لە دروستکردنی بیناسازی لە خەڵک دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە لەگەڵ هەموو کێشە و گرفتەکانی خەڵکی کوردستان کێشەیەکی زۆر بەرۆکی بە خەڵکی مەهاباد گرتووە و تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە. ئەویش ڕێگری و بەربەست دروستکردنە بۆ خەڵک؛ بۆ سازکردن و کاری بیناسازی بە بیانووی زێدەڕۆیی یان شتێک بە ناوی "مازاد بر تراکم".

سەرەتا پێویستە باس لە هەیکل و جۆری ئۆتۆماسیۆنی ئیداریی شارەوانی مەهاباد و شۆرای شاری مەهاباد و هەندێک بابەتی وەکوو شارسازی "" urpan planinig هەروەها تەرحی تەفسیلیی شار و ناوەندی پێوەندیدار بەو بابەته بکرێت.

لە ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوییەوە ڕێژیم لە ژێر ناوی دەسەڵاتی خۆجێی و جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەسلەکانی یاسای بنەڕەتی دەستی بە دامەزراندنی شورای شار و گوندەکان کرد.

شورای شار و شارەوانییەکان یەکێک لە گەندەڵترین ئیدارەکانی ڕێژیمی ئێرانن. کە بوونەتە ناوەندێک بۆ گرێدانی خەڵک و دەسەڵات لە ڕێگەی ڕێگەپێدانی دزی و زەمین خواری و هەڵکێشانی پارەی خەڵک.

گرینگترین ئەرکی شارەداری چاودێری بە دارشتنی تەرحی تەفسیلیی شارە. لە تەرحی تەفسیلیدا تەواوی  تەواوی بەشەکان، گەرەکەن، خانووەکانی شار، کۆڵان، پارک، ناوەندەکانی و هەرچی لە ناو شار دایە دێتە سەر پلان و بۆ داهاتووی شار زەوی دیار دەکرێت و تەنانەت تەواوی وردەکارییەکان لەو تەرحەدا هەن و داڕشتن و تەئیدی تەرحی تەفسیلیی کۆمیسیۆنی ماددەی ٥ی شارەدارییە.

مەهاباد شاریکی شاخاوییە و زەوی بۆ خانوبەرە کەم، زۆربەی گەڕەکەکانی پەراوێزنشین و بە دەستدرێژی و بە بێ پلان دروست کراون و ئەو گەڕەکانەی کە بە پلانیش دروست کراون ڕووبەری زەوییەکانی کەمن بەشێوەیەک لە نیوانی ١٥٠ میتری دووجا هەتا ٢٠٠ میتری دووجادان.

زۆربەی گەڕەکەکانی وەکوو "پشتەپ، باغی شایەگان، مەیدانی حەیوانان(ئیستقلال)، ئەسحابەی سپی، کانی سۆفی تەها، کانی مام قەمبەران، کانی سۆفی ڕەشید، مەجبوور ئاوا، زەمین‌های شارەداری، سارم بەگ، گومرگی سەرو و خواروو، بەری شیلانان" کە ٧٠ لەسەدی خەڵکی شار لە خۆیان دەگرن، زەوینەکانیان میتراژی زۆر کەمە واتا زۆربەیان ٥٠ میتری یان ١٠٠ میترین و خەڵکی مامناوەند و هەژارن.

یاسایەک کە هیچ بنەمایەکی نییە لە شارەداری دانراوە ب ەنێوی "تراکم ٦٠ درصدی" واتا کە شارەداری پەروانەی ساختومانی دەدات کە هاووڵاتی ٦٠ لەسەدی زەمینەکەی دروست بکات و زیاتر لەوە دەدرێت بە کومیسیۆنێک بەناوی مادەی ١٠٠ و لەویدا ئەو بەشەی کە لە ٦٠ لەسەدی زەمینەکە زیاتر ساز کراوە، هەر چەند قات بێت ئەوەندە قاتە غەرامە دەکرێت و پارەیەکی خەیاڵی لە هاووڵاتی دەستێندریت.

زۆر یاسا و ڕێسای دیکە هەن کە ئەگەر لەسەر بنەمایەکی ئەندازەیی، هونەری و مێعماری و شارسازی ڕەچاو بکرێن شتگەلێکی باشن.

ئێستا شورای شار و شارەداری لەگەڵ کەسێک بەناوی "نەجەفی" کە بە قسەی ئەوان نوێنەری دادستانە و هاتووە پێش بە زیادەڕووی یان "تراکم" زیاتر لە ٦٠ لەسەد بگرێت بۆ زۆربەی کارەکان حوکمی تەخریبیان لێداوە و بە حیساب دەبێ بڕووخێندرێن، دیارە هەموو کەس دەزانێ ئەو پلانەش بۆ پارەیە بەڵام ئەو جار پارەیەکی زیاتر و چەند قاتی جاران.

شارەداریی مەهاباد بە ویستی خەڵک دانەنراوە و ئەو ئیدارەیە خزمەتگوزایی ناکات.