کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی ڕوانسەر دوو مانگە مووچەی کرێکارانی نەداوە

11:00 - 15 رەزبەر 2720

کرێکارانی شارەداریی "ڕوانسەر" سەرەڕای وەرنەگرتنی هیچ جێژنانەیەک لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای  ئەمساڵدا، دوو مانگیشه شارەداری مووچەیانی پێ نەداوە.

کرێکارانی شارەداریی "ڕوانسەر" لەهەمبەر پێنەدانی مووچەکەیان چەند جارێک سکاڵایان لەلای شارەداری و فەرمانداریی ئەو شارە تۆمار کردووە و ڕایانگەیاندووە چیتر لە بارودۆخە دژوارەدا بە بێ مووچە ناتوانن ژیان بەرنە سەر.

پێشتریش کرێکارانی "ڕوانسەر" لە ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پێنەدانی مووچە و حەقدەستی ٥ مانگەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو.

ئەو کرێکارانە هەتا ئێستا چەندین جار داوایان کردووە مووچەکانیان پێ بدرێت و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام هیچ بەرپرسێکی پەیوەندیدار ب دەم داواکانیانەوە نەچووە.

کرێکارانی پیشە جیاوازەکان لە ئێران و کوردستان، بەهۆی پێنەدانی مووچە و حەقدەست، دۆخێکی خراپیان هەیە و لە چەندین شاری ئێراندا دەستیان داوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و داوای مافەکانیان کردووە.