کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی ڕێژیم لە "بۆکان" ڕێگاوبانەکان خاوێن ناکەتەوە

16:59 - 28 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار، چەندین کەسایەتیی جێگای بڕوا و متمانەی خەڵکی "بۆکان" سەردانی فەرمانداریی و شارەداریی ڕێژیم لەو شارەیان کردووە.

ئەو کەسایەتییانە لەو سەردانەیاندا داوایان لە کاربەدەستانی ئەو دوو ئیدارەیەی ڕێژیمی ئێران کردووە کە ئەو بەفرەی چەند ڕۆژە باریوە لە شەقامە سەرەکییەکانی شار ڕاماڵن و خاوینیان بکەنەوە بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم هیچ وڵامێکیان نەداونەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسایەتییانە ڕەخنەیان لە کاربەدەستانی ئەو ئیدارانەی ڕێژیم لەو شارە گرتووە و پێیان وتوون کە ئێوە لەهەمبەر دۆخی خزمەتگوزاریی شارەکە کەمتەرخەمن.

خەڵک لە بۆکان ڕایانگەیاندووەە خەڵک نەخۆشەکانیان بە پێیان دەبەنە نەخۆشخانە و لە دۆخیکی ئاستەم لەنێو شاردا هاتوچۆیان بۆ دەکرێت.