کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەکانی کوردستان لە مەترسیی نەخۆشیی "کۆرۆنا"دان

12:49 - 3 رەشەمه 2719

خەڵکی کوردستان کە هیچ متمانەیەکیان بە ڕێژیمی ئێران نەماوە و وەزارەتی تەندروستیش کەمتەرخەمە، بۆ پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان کەوتوونەتە خۆئامادەکردن .

ماسک و کەرەستەکانی دژی چڵک لە دەرمانخانەکانی سەقز دەست ناکەوێت، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم شارە زۆر لە ڕێژەی پێویست دەرمانخانەی تێدایە. خەڵک بە نیگەرانییەوە بۆ کڕینی شتومەکی خۆپاراستن سەردانی ناوەندە پزشکی و دەرمانییەکانی شەخسی دەکەن، بەڵام بەهۆی نەفرۆشتن یان نەبوونی ئەو شتانە بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە .

هەتا ئێستا فەرمانداریی سەقز هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بە خەڵک نەداوە.

نەخوشخانەی "خومەینیـ"ـی سەقز یەکێک لە بێ ئیمکاناتترین نەخۆشخانەکانی ئێرانه.

 ئەم شارە تەنیا سێ نەخوشخانەی هەیە. نەخۆشخانەی "شفا" کە بەڵێن درابوو پێنج مانگ لەوە پێش بکەوێتە کار، هێشتا نەکراوەتەوە و هیچ ڕوونیش نییە کەی دەکەوێتە کار .

لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا تەندروستیی گەڕەکەکان و ناوەندەکانی تەندروستیی دێهاتەکانی ئەم شارە ناتوانن وڵامدەری داواکارییەکانی هاووڵاتییان بن.

 زۆربەی کاڵاکانی ئێران و کوردستان لە وڵاتی "چینـ"ـەوە هاوردە دەکرێت و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.