کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارە فارسنشینەکان لە بەشوودانی منداڵان پلەی یەکەمیان هەیە

12:39 - 28 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر هاوسەرگیریی کچانی ژێر ١٠ ساڵ، شارە فارسنشینەکان بەرزترین پلەکانیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.

بەپێی ئاماری بڵاو کراوەی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتی، لەسەر هاوسەرگیریی کچانی ژێر ١٠ ساڵ، شارە فارسنشینەکان بەرزترین پلەکانیان بۆ خۆیان تۆمار کرد، بە شێوەیەک کە خۆراسانی ڕەزەوی بەرزترین پلەی لە بەشوودانی کچانی تەمەنی نێوان ١٠ تا ١٤ ساڵ، کە ٦٨٠٩حاڵەتە، کە ١١ حاڵەتی تایبەتە بە کچانی ژێر ١٠ ساڵە و پارێزگای تەورێز پلەی دووهەم بە ٤١٦٢ حاڵەتەوە، کە ٣ حاڵەتی تایبەتە بە کچانی تەمەن ١٠ ساڵە، هەروەها قەزوین بە ٩٠٧ حاڵەتەوە کە هیچ حاڵەتێکی تایبەت بە کچانی ژێر١٠ ساڵی نییە.

بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە کوردستان لە بواری کەلتووری و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەم ئامارەی خودی ڕێژیمدا شارە کوردنشینەکان هیچ پلەیەکیان بۆ خۆیان تۆمار نەکردووە.

بەشوودانی کچانی ژێر ١٠ ساڵ، پێشێلکاری مافی منداڵە و ئەم پێشێلکارییە لە حاڵەتێکدایە، تەمەنی یاسایی لە تەواوی وڵاتەکانی جیهاندا ١٨ ساڵە و لە ئێراندا ئەم یاسا ڕەچاو ناکرێت.