کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاعیر و رۆژنامەنوسێكی كورد لەوڵاتی قەزاقستان مداڵی زێڕی پێ‌بەخشرا

18:58 - 31 پووشپەڕ 2713

­­كوردستان میدیا: لەمیانەی بەڕێوە چوونی كۆنفرانسی برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلانی ئاسیا لە شاری ئاستانێ پایتەختی وڵاتی قەزاقستان، رۆژنامەنووسیكی كورد خەڵات كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەسەن حاجی سلێمان شاعیر و رۆژنامەنووسی كورد لەلایەن نەزەر باینف بەرپرسی كۆمەڵگای قەزاقستان مداڵی زێڕی وەرگرت.
ئەو هاووڵاتییە كوردە ئەو خەڵاتەی بەنیشانەی خزمەت كردنی بەكۆمەڵگای قەزاقستان و پرسی پێكەوە ژیان و برایەتی وەرگرتووە.
حەسەن حاجی سلێمان یەكێك لەبەرپرسانی یەكیەتی كوردانی نیشتەجێی قەزاقستان و نووسەر و ئەندامی (PEN)ی كوردییە.
حەسەن حاجی سلێمان لە مێژووی ئەدەبیاتی كورد بە تایبەتی كوردەكانی قەزاقستاندا بە خەباتكاری ناسراوی بواری شیعر، ئەدەب، رۆژنامەنووسی، هونەر و كولتور ناسراوە.

ئەو نووسەرە كوردە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی تایتانی نزیك ئارارات ـ ئەرمەنستان لەدایك بووە و بەرهەمە شێعرییەكانی بریتین لە دڵی من، تینوویەتیی من، ژیانی بە بایەخ، ناڵەی دڵ، من ئەو دەردە بەكێ بڵێم؟، چیاكانی ئێمە، پاكیزەر، بۆ برا كازاخەكانم و هەروەها كورتە چیرۆكەكانی چارەڕەشیی لادێیەك، لە دۆڵی زیلان، شانۆنامەی شێخ سەعید و شێخ مەحموود بەرزنجی و بەیتەكانی دایكی من و ژیان لە خەبات دایە بە قەڵەمی حەسەن حاجی سلێمان نووسراون.