کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاعیر و نووسەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

11:16 - 31 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی دیاری کورد دوای بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە،  شەوی ڕابردوو، "فەرید زامدار"  شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری كورد كۆچی دوایی كردووە.

زامدار ساڵی ١٩٥٢ی زایینی لە شاری هەولێر لەدایکبووە و یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان و لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ سەرۆکی ئۆفیسی یەکیەتیی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان له سلێمانی بووە.

"فه‌رید زامدار"، جگە لە نووسینەکانی، چەندین دیوانی شێعری هەر لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە هەتا ئێستا بە چاپ گەیاند کە بریتین له: "هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینی تر".

ئەو کەسایەتییە ئەدەبییە له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانیشدا كاری كردووه‌ و ئه‌ندامی یه‌كیەتیی نووسه‌رانی كورد بووه.

ناوبراو دوای ماوەیەک ژیان لەگەڵ نەخۆشییەکی دژوار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.