شاعیر و وەرگێڕێکی کورد خەڵکی ئیلام چەند خەڵاتی لە بواری شێعر و وەرگێڕاندا بەدەست هێنا و شانازییەکی دیکەی بۆ کورد تۆمار کرد.
"محەممەد مورادیی نەساری" شاعیر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام و بەرپرسی وەشانگەی "باشوور"، لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی "خەڵاتی ئەدەبی کوردیی ئیلام" لە ٣ بواری جیاوازدا خەڵاتی یەکەمی بەدەست هێنا.
لەو فێستیڤاڵەدا ١٠٠ کتێبی کوردی بەشدارییان کردووە کە لەنێوانیاندا "نەساری" لە ٣ بواردا؛ بووە بە یەکەم.
کتێبی "خەوزاندۆزەخ و دەروەچ" وەکوو کتێبی هەڵبژاردەی بەشی شێعری نوێی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی بەدەست هێناوە.
هەروەها لە بەشی وەرگێڕان و شێعری لاواندا خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەست هێناوە.
"محەممەد مورادیی نەساری" بەرپرسی وەشانگەی باشوور پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە کوردییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.