کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاعیری شێعری "قەندیل" کۆچی دوایی کرد

11:01 - 18 خاکەلێوه 2720

ناسر ئاغابرا، ناسراو بە (ژاکاو) شاعیر، نووسەر و تەنزنووسی ناسراوی کوردی خەڵکی مەهاباد لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا لە شاری مەهاباد بەهۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناسر ئاغابرا ناسرا به (ژاکاو) ۲۰ی خەرمانانی ساڵی ١٩٦٩لە ئاوایی "بەردەڕەشان"ی سەر بە مەهاباد لە بنەماڵەیەکی وەرزێڕ لەدایک بووە ، لە تەمەنی سێ ساڵیدا تووشی نەخۆشیی سوورێژە بووە کە بە چاو دەیگرێ و چاوەکانی لەدەست دەدا.

خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەبردەوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە".

ژاکاو بڕوانامەی ماستەری لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ئازادی مەهاباد وەرگرتووە و دوو کتێبە شیعری بە ناوەکانی "کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات" چاپ و بڵاو بووەتەوە.

بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی "کۆلارە" ئامادەی بڵاو بوونەوەیە.

ناسر ئاغابر جگە لە شیعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆکدا دەستێکی باڵای هەبووە چەندان شیعری لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کوردەوە کراون بە گۆرانی.