![](/weney-mallperr/12315.jpg)
کوردستان میدیا: هەیاس غەریبی شاعیری بە ناوبانگی ناوچەی هەورامان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانێوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیاس غەریبی و نەزیرە شەریفی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی بەنەنـی هەورامان گیانیان لە دەست دا.
![12316.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/12316.jpg)
لەو ڕووداوەدا ٧ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوونە.
هەیاس غەریبی ناسراو بە غەریبی هەورامی شاعیری بە توانای کوردی خەڵکی هەورامانی کوردستانی ئێران ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٦٩ی هەتاوی، لە شاری هەورامانی تەخت چاوی بە دنیا هەڵێنا.
مامۆستا هەیاس شاعیرێکی بە توانا و پڕهەست ١١ هەزار بەیت شێعری هۆنیوەتەوە و لە زۆربەی شێعرەکانیدا ئەخلاق، دین، وەسفی سروشتی هەورامان، عیشقی ڕاستەقینە بە ئایین و نیشتمانەکەی ڕەنگ دەداتەوە.
ئەو شاعیرە لاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ژیاننامەی ١٣ شاعیری هەورامانی وێڕای نموونەیەک لە شێعرەکانی نووسیوەتەوە و هەروەها پێداچوونەی ڕۆمانی فەریبا ئیسماعیلی کردووە کە بە زاراوەی هەورامی نووسراوە.
لە کارە بە ناوبانگەکانی مامۆستا هەیاس چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک بوو کە بە زاراوەی هەورامی لەلایەن زانکۆ سنەوە بڵاو دەکرایەوە.

هەیاس غەریبی شاعیری بە ناوبانگی ناوچەی هەورامان