کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاعیرێکی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد

12:11 - 17 خاکەلێوه 2720

شاعیر و هونەرمەندێکی شاری پاوە، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و پێنووس و تێنووسەکەی بۆ ئۆگرانی بە میرات مایەوە.

ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە، کاک "باقی شافێعی"، شاعیر و هونەرمەندی خەڵکی پاوە، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و خەسارێکی دیکە بەر جەستەی هونەریی نیشتمان کەوت.

کاک "باقی"، لە چەند ڕۆژ پێشەوە بەهۆی لێدانی جەڵتە لە مێشکی، لە نەخۆشخانەی پاوە خەوێندرابوو.

ناوبراو هەرچەند خوێندەواریی نەبوو، بەڵام ئۆگرێکی گەورەی شیعر و ئەدەب و مۆسیقای کوردی بوو و کۆمەڵە شێعرییەکانی بڵاو بووەتەوە و هەروەها شمشاڵژەنێکی باش بووە.

خوالێخۆشبوو هەروەها بەرپرسی یانەی کەلەپووری کوردیی پاوە و ئەندامی کۆڕی شاعیرانی پاوە لە دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا بووە.