کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندی پەیوەندییە كوردستانییەکانی حیزبی دێموكرات سەردانی حیزبی شیوعیی كوردستانی كرد

17:03 - 9 پووشپەڕ 2722

پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان، شاندی پەیوەندییە كوردستانییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەمەدساڵح قادری" بە نوێنەرایەتیی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبەوە، سەردانی حیزبی شیوعیی كوردستانیان كرد.

شاندی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٩ـەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعیی كوردستان سەردانی ئەو حیزبەیان کرد و بەو بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزبایی حیزبیان پێ ڕاگەیاندن.

شاندی حیزب لەلایەن دوكتور "كاوە مەحموود" سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی و ئەندامانی سەركردایەتیی ئەو حیزبەوە بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا و سپاس و پێزانینی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەربڕی.