کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی KNK سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

11:46 - 24 رەشەمه 2718

کوردستانی میدیا: شاندێکی KNK سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

 ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۳ی ڕەشەمە، شاندێکی  KNK بە سەرپەرەستیی "ڕێبوار ڕەشید" هاوسەرۆکی KNK ، سەردانی بنکەی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری"، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی پێشوازییان لێ کرا.

لەم دانیشتنەدا، هەر دوولا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێی کرد و پێویستیی یەکگوتاری و یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیان لە هەموو بەشەکانی کوردستان لەم هەلوومەرجە هەستیارەدا بە گرنگ زانی.

شاندی KNK ، بەبایەخەوە باسیان لە مێژوو و خەباتی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتیان لە ڕاستای پێکهێنانی هاودەنگی لە کوردستانی خۆرهەڵات و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی بەرز نرخاند.

لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن وێڕای ئاماژە بە درێژەدانی دیالۆگێکی سەردەمیانە، لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ڕاستای گەیشتن بە گوتارێکی هاوبەش، پێداگرییان لەسەر بەهێزترکردنی پێوەندیی نێوانیان کردەوە.