کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی "بزووتنەوەی ڕزگاری دێموکراتی کوردستان" سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد

00:49 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە دیداری نێوان شاندی بزووتنەوەی ڕزگاری دێموکراتی کوردستان و وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی کوردستان و دۆخی حیزبەکانی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی رێبەندان، وەفدێکی " بزووتنەوەی ڕزگاری دێموکراتی کوردستان"، بە سەرپەرستی بەڕێز کاک " عەبدوڵلا نازەنینی" سکرتێری ئەو رێکخراوەیە سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانیەیان کرد کە لە لایەن بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی، بەڕێز "ئیسماعیل رەحمانی"  پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەھەمبەر وەزعیەتی ئێستای کوردستان و ھەروەھا دۆخی ئەحزابی کوردستانی کرا و ھەردوو لایەن بە بایەخەوە باسیان لە پێوەندی و یەکگرتوویی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد.

پاش گۆڕینەوە بیروڕا، دوو لایەن پێداگرییان کردەوە لەسەر بەردەوامی و پتەوترکردنی پیوەندییەکان و دواجار شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێ کران.