شاندێکی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامی، سەردانی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامیی لە کۆیە کرد.
شاندێكی ده‌زگای پەیوهندییه گشتییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌ره‌ستیی "ناسر ساڵحی ئه‌سڵ"، به‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات لە کۆیە، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یان لە کۆیە كرد.
شاندی حیزبی دێموكرات له‌لایه‌ن "كاوه مامەند"، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ى كۆیه‌ی ئه‌و حیزبە و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی حیزب، په‌یامی پێرۆزبایی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئاراسته‌ی "كاوه مامەند" و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ى یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆیه كرد.