کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزب بەشداریی لە چلەی ماتەمینی مامۆستا محەممەد مەلاقادردا کرد

11:41 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریی لە چلەی ماتەمینی یەکێک لە سەرکردە ناسراو و تێکۆشەرە دێرینەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەشەمە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی ''محەممەدساڵح قادری"، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە هەولێر، بەشداریی لە چلەی مامۆستا "محەممەد مەلاقادر"، سەرکردەی ناسراو و تێکۆشەری دێرینی پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات، پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتییان بە ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و سەرکردایەتی پارتی ڕاگەیاند.

لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، شاندی حیزب چاوی بە کۆمەڵێک پارلەمانتار، نوێنەری حیزب و لایەنە کوردستانییەکان کەوت.