
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز، لەسەر بانگهێشتی یەكیەتیی نووسەرانی كورد – لقی هەولێر، شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەمەدساڵح قادری" بەرپرسی پەیوەندییە كوردستانییەکانی حیزبی دێموكرات، بەشدارییان لە کۆڕیادی گەورە نووسەر و شاعیری بلیمەتی كورد کۆچکردوو "جەلال مەلەكشا"دا كرد.
لەو کۆڕیادەدا شاندی حیزب پەیامی هاوسۆزی و پێزانینی سەركردایەتیی حیزبی دێموكراتیان بە بنەماڵەی بەڕێزی جەلال مەلەكشا گەیاند.
كۆڕەكە لەژێر چاوەدێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی بەشێكی بەرچاو لە نووسەران، ڕووناكبیران و نوێنەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تێكۆشەرانی چوارپارچەی كوردستان بەڕێوە چوو و دوای خوێندنەوەی چەندین شێعر و وتاری تایبەت، تاجەگوڵی ڕێز و وەفایان پێشكەشی بنەماڵەی جەلال مەلەكشا كرد.