کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداری لە پرسەی سەلاح سەعید قەزازدا کرد

10:54 - 20 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەڕێوڕەسمی پرسەی تێکۆشەری دێرینی کورد "سەلاح سەعید قەزاز"ناسراو بە (سەلاح چاوشین) بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "محەممەد نەزیف قادری" جێگری دووھەمی لێپرسراوی گشتیی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزب، بەشدارییان لە پرسەی تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد "سەلاح سەعید قەزاز" ناسراو بە"سەلاح چاوشین" لە شاری سلێمانیدا کرد.

سەلاح چاوشین هەتا ساڵی ٢٠١٨ی زایینی سکرتێری جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕانبووە.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو پرسەیەدا ھاودەردیی حیزبیان بە بنەماڵەی ناوبراو، ھاورێیانی دێرینی لەیەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند. بنەماڵەی ناوبراو و ھەڤاڵانی بزوتنەوەی گۆڕان سپاسی ھاودەردی و ھاوخەمی حیزبیان کرد.