ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی دەزگای پێوەندییە گشتییەکان سەردانی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان'' لە کۆیەی کرد.
هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن وەفدێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێکرا.
شاندی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزرانی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانـ""ـی لە "ئەبوو زەید" و سەرجەم ستافی مەڵبەند کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات خواستن.
لەو دیدارەدا جەخت لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە.
لە بەرانبەردا "ئەبوو زەید" سپاس و پێزانینی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی" بۆ وەڤدی حیزب و پێوەندیی لەمێژینەی هەر دوو لایەنی بەرز نرخاند.
لە دیدارەکەدا چەپکەگوڵی پیرۆزبایی حیزبی دێموکرات لەلایەن "محەممەدنەزیف قادری" پێشکەش بە "ئەبوو زەید" کرا.