کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد

17:01 - 4 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران سەردانی بەرەی توركمانی عێراقیان لە شاری هەولێر كرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی بانەمەڕ، شاندێكی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڕۆژی دامەزرانی بەرەی تورکمانی عێراق، بە سەرپەرەستیی "محەممەد ساڵح قادری" سەردانی بەرەی توركمانی عێراقیان كرد.

لەو سەردانەدا شاندی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڕۆژی دامەزرانی بەرەی تورکمانی عێراق، پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتیان پێ ڕاگەیاندن.

لەو سەردانەدا، شاندی حیزبی دێموکرات لە لایەن "ئایدین مەعرووف" سەرۆكی بەرەی توركمانییەوە پێشوازیان لێکرا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن پێداگرییان لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان کردەوە.