کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی کرد

16:41 - 16 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سلێمانی سەردانی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ۱٥ی ڕەشەمە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی  محەممەد نەزیف قادری، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزب، سەردانی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن شاندێکی یەکیەتیی نیشتمانی بە سەرپەرەستیی مامۆستا ئێکرام عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانییەوە پێشوازییان لێ کرا.

بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و یەکگوتاری و یەکڕیزیی نێوان هێزە کوردستانییەکان لە هاوکێشە سیاسییەکانی کوردستان و ناوچەکە تەوەری سەرەکیی دیدارەکە بوون و پێوەندیی بەردەوامی هێز و لایەنە سیاسییەکان و گرینگیدان بە دیالۆگێکی سەردەمیانە بە زامنی سەرەکیی چارەسەرکردنی جیاوازی بیروڕا زانرا.

لەو دیدارەدا هەردوو لایەن وێڕای جەختکردنەوە لە پێوەندی دۆستانەی نێوانیان، جەختیان لە بەهێزترکردنی پێوەندیی نێوان هەر دوولایەن کردەوە.