کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە لە هەرێمی کوردستانی کرد

12:02 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "محەممەد نەزیف قادری" بەرپرسی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی "ئەنەکەسە"یان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن شاندی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بە سەرپەرستیی دوکتور "کاوە عەزیزی" سەرۆکی نوێنەرایەتیی "ئەنەکەسە" لە هەرێمی کوردستان و "نەواف ڕەشید" بەرپرسی پەیوەندییەکانیان، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا شاندی دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچە و ئالنگارییەکانی بەردەم جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەلات و ڕۆژاوای کوردستان،  پیلان و دەستێوەردانەکانی نەیارانی کورد لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستانیان خستە بەر باس و لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنەکانی کوردستان پێداگرییان کردەوە.