کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی نیزامەدین تاج (بۆتان) تێکۆشەری دیاری باکووری کوردستانیان کرد

12:12 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "محەممەد نەزیف قادری" بەرپرسی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە باری تەندروستیی "نیزامەدین تاج" تێکۆشەری دێرین و خاون پێگە و دیاری باکووری کوردستان، سەردانی ناوبراویان کرد.

شاندی حیزب وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ئەو تێکۆشەرە، هیوای چاکبوونەوە و بەردەوامییان لە خەبات بۆ خواست. "نیزامەدین تاج" وێڕای خۆشحاڵبوون لەو بەسەرکردنەوەیە، ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی لە خەباتی ڕۆژهەلاتی کوردستاندا بەرز نرخاند.