کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی پرۆفیسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵیان کرد

12:41 - 30 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی دەزگای گشتیی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پرۆفیسۆر دوکتور عێزەدین مستەفا ڕەسووڵیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، شاندێکی دەزگای گشتیی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" بەرپرسی گشتیی دەزگای پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی کەسایەتی ڕووناکبیر و نووسەری ناسراوی کورد ،پرۆفیسۆر دوکتور عێزەدین مستەفا ڕەسووڵیان کرد.

ناوبراو یەکێک لەو کەسایەتییە ڕووناکبیرانەیە کە بەردەوام خەریکی نووسین و خوێندنەوەیە.

شایانی باسە، پرۆفیسۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ یەکێکە لە دۆستە نزیکەکانی حیزبی دێموکرات و شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو بووە.