کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد

11:14 - 18 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا بەشداری کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، بە بۆنەی ٢٥مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "تەیموور مستەفایی"، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزب، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان لە هەولێر کرد.

شاندی حیزب بەو بۆنەوە پیرۆزباییی حیزبی دێموکراتیان بە سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕاگەیاند.

شاندی حیزب لە لایەن "سەلاحەدین بەهائەدین" ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا و وێڕای ڕێزێکی تایبەتی بۆ ئەو سەردانە، دوو لایەن جەختیان لەسەر پێوەندی دۆستانەی نێوانیان کردەوە.