کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستانی کرد

16:44 - 16 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ۱٥ی ڕەشەمە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی  - هەڵەبجە کرد و لە لایەن شاندێکی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی عارف تەیفوور ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران و پێویستیی یەکگوتاری و یەکڕیزی نەتەوەکەمان لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەدا، بە سەرەنجدان بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییمان بە پێویست زانرا.

لە کۆتاییی ئەو دانیشتنەدا، شاندی پارتی دێموکرات وێڕای سپاس و پێزانینیان بۆ سەردانی وەڤدی حیزبی دێموکرات پێداگرییان لە پێوەندی دۆستانەی هەردوولا کردەوە و لەسەر بەهێزترکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەر دوولایەن جەختیان کرد.