کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک "کەریم ئەحمەد"دا بەشداری کرد

12:18 - 24 پووشپەڕ 2722

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ شاندێکی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری" بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک "کەریم ئەحمەد" سکرتێری پێشووی حیزبی شیووعیی کوردستان لە شاری هەولێر کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای سەرکردایەتی حیزبی شیووعیی کوردستان، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و خەڵکی نیشتمانپەروەر بەشدار بوون و پەیامی هاوخەمیی خۆیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

لە ڕیزبەندی پەیامەکاندا ئاماژە بە پەیامی هاوخەمی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا کە بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی حیزبی شیووعیی کوردستان کردبوو.