کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات و پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریە کۆ بوونەوە

17:55 - 21 رەشەمه 2720

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریە لە هەرێمی کوردستانی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن "عەلی شەمدین" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری پارتی پێشڤەرۆ لە هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 لە دیدارەکە باردۆخی کورد لە هەموو بەشەکان و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات خرایە بەر باس و ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.

لە دیدارەکە کە  جارێکی دیکە "هیجری' بەداخبوونی خۆی بۆ نەمان و لەدەستدانی مامۆستا "حەمید دەروێش" دەربڕی و کۆچی دوایی ناوبراوی بە خەسارێکی گەورە بۆ پرسی کورد و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژئاوا زانی.

ڕێبەری شەهید دوکتور "قاسملوو" پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ مامۆستا "حەمید دەروێش" هەبووە و ساڵانێکی زۆرە هەر دوو حیزب وێڕای پاراستنی سەربەخۆیی سیاسیی بڕیاردانیان، پەیوەندییەکی دۆستانە و نزیکیان هەیە و بەمەستی پاراستنی بەرژوەندیی باڵای گەلەکەمان بەردەوام جەختیان لە بەهێزترکردنی ئەم جۆرە لە پەیوەندی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا کردووەتەوە.