کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێمۆکرات بەشداریی لە کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد

19:42 - 18 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، لەلایەن هەردوو پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە رەوشی ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆپێنهاگن بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو کۆبوونەوەیە لە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی لە پایتەختی دانمارک بەڕێوە چوو و له باسەکانی چەندین تەوەری وەکوو شرۆڤەی رەوشی ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و مالیکی تاوتوێ کران.
نوێنەرایەتیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و لەوانه نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز سەعید سوڵتانپوور بەشدار بوون.