کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزارنی کۆمەڵە بەشداریی کرد

13:21 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لەسەر بانگهێشتی کۆمەلە ــ رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە رێوڕەسمی دامەزراندنیدا بەشداریی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی حیزب بە سەرپەرستیی محەممەد ساحیبی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەنییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری سلێمانی لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە کەلە بارەگای ناوەندیی زەرگوێز رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
شاندەکە بەو بۆنەوە پەیامێکیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد.
لە پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن، باسێکیش لە بارودۆخی ناوچەکە، ئێران و هەروەها پێویستی بوونی دیالۆگ لە نێوان هێزە ئێرانی و کوردستانییەکان بۆ لێک نزیک بوونەوە کرابوو.