کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لە کۆنفڕانسی کورد و دادگای نێودەوڵەتیدا، بەشداریی کرد

20:11 - 6 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندیکی حیزبی دێمۆکرات لە کۆنفڕانسی کورد و دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا لە شاری هەولێر بەشداریی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی رێبەندان شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات لە دووهەمین کۆنفڕانسی کورد و دادگای تاوانی نیودەوڵەتی بەشداریی کرد.
ئەو کۆنفڕانسە لەلایەن رێکخراوی کوردۆساید بۆ مافی مرۆڤ و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفاڵ کراوان و بە بەشداریی نوێنەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی و نوێنەری وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان و دادوەران و پسپۆڕانی بواری یاسا و پارلمانتاران و لایەنە سیاسییەکان، لە هۆتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە و هەتا ئیستا لە سەرانسەری جیهان ١٢٢ وڵات تییدا بوونەتە ئەندام و لەسەر تاوانەکانی شەڕ، تاوان لەدژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی کار دەکات.
ئەو کۆنفڕانسە لە ٢٥مین ساڵـڕۆژی دەسپێکردنی شاڵاوی ئەنفال دژی گەلی کورد لە عێراقدا بەڕێوەچوو و ئامانجی سەرەکیی گوشار هێنان بۆسەر دەوڵەتی عێراقە کە لەو دادگایەدا ببێتە ئەندام.