کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی یەکیەتیی کوردستانی سوریە سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کرد

18:32 - 3 رەشەمه 2719

ڕێکەوتی ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۸ی هەتاوی شاندێکی حیزبی یەکیەتیی کوردستانی سووریە بە سەرپەروستیی "سلێمان عەبدولمەجید ئەوسو" سکرتێری گشتیی حیزبی یەکیەتیی سەردانی بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دیمۆکرات بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکە دوایین ئاڵۆگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکە هاتنە بەرباس و ڕەوشی هەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ئاڵۆگۆڕی بیرورایان لەسەر کرا.

لە دیدارەکە شاندی میوان باسیان لەسەر هەڵوێستی سیاسی و دیدی خۆیان سەبارەت بە ڕەوشی کوردستانی ڕۆژئاوا، هەوڵەکانی چارەسەری کێشەکانی سووریە و پرسی کوردیان لە دیدارەکانی سوچی و ژنێڤ بۆ شاندی حیزب ڕوون کردەوە.

پاشان لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر باردۆخی ئێران و کوردستان و هەوڵەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاستای یەکڕیزی و یەکگوتاری و هەروەها سەرکەوتنی بایکۆت لە دوایین شانۆی بە ناو هەڵبژاردنی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی بۆ شاندی میوان بە وردی باس کرد.