کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی سیاسیی کوردستانی ڕۆژاوا سەردانی کۆشکی "ئێلیزە"ی کرد

18:58 - 29 پووشپەڕ 2721

"ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماری فەرانسە بە فەرمی بانگهێشتی شاندێکی سیاسیی کوردستانی ڕۆژاوای کردووە و لەسەر دۆخی ئەو بەشەی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ "ئیلهام ئەحمەد" هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی مەجلیسی سووریەی دێموکراتیک (MSD)، "بێریڤان خالید" و "غەسان ئەلیووسف" هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی "دێرەلزور" لەگەڵ "ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماری فەرانسە لەسەر دۆخی ئەو بەشەی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سوووریه و هەروەها خستنەڕووی پێشنیارەکانی چارەسەر گفتوگۆ کراوه".

لەو کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبەریی کوردستانی ڕۆژاوا کراوە.

"ماکرۆن" جەختی کردووەتەوە کە ئێمە پشتیوانی لە بەڕێوەبەریی سیاسیی کوردستانی ڕۆژاوا دەکەین.