کوردستان میدیا: شاندێکی پێکهاتوو له نوێنەرانی پارت و لایهنه سیاسییەکانی کوردستان، به مەبەستی تاوتوێی رەوشی مانگرتوانی کوردستانی تورکیه، سەردانی پارلەمان و وهزارهتی دەرەوەی دانمارکیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو سەرداندا نوێنەرانی پارت و لایهنه کوردییەکان، رۆژنامەکانی پولیتیک و ئینفۆرمەیشنیان بەسەر کردەوه و نامەی ناڕەزایەتیی خۆیان پێشکەش بە پارلەمان کرد.
ئەندام پارلەمانی سەربه حیزبی کومۆنیستی دانمارک پێشوازیی له داخوازییەکانی شاندەکه کرد و بەڵێنی گەیاندنی داخوازییەکانیان و باس کردنی داواکەیان له پارلەمانی ئەو وڵاتەدا دا.
هەروەها له سەردانی وەزارەتی دەرەوەی دانمارکدا، بەرپرسانی ئەو وەزارتخانەیه پێشوازییان له شاندی هاوبەشی حیزب و رێکخراوه کوردییەکان کرد و بهڵێنیی دا که دڵ نیگەرانیی خۆیان سەبارەت به رەوشی مانگرتوان به دەوڵهتی تورکیه رابگەیەنن.
هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتبوون له دیار مەولایی بەرپرسی کۆمیتهی شێلەند، سەعید تێهرانی ئەندامی کۆمیته و فەرهاد عەبدۆڵڵا زاده.