کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان لە پرسەی باوکی ئەندام پارلمانی کانادادا بەشداریی کرد

13:15 - 14 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: باوکی جیم کەریگیانیز ئەندام پارلمانی کانادا و دۆستی کورد، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار لە دەڤەری تورنتۆی کانادا، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی هاوبەشی ماڵی کورد لە تۆرنتۆ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی باوکی جیم کەریگیانیز کۆچی دوایی ئەندام پارلمانی کانادا بەشداریی کرد.
شاندی لایەنە کوردییەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ئەندام پارلمانە کرد و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ دەربڕی.
جیم کەریگیانیز، پارلمانتاری پارلمانی کانادا سەربە حیزبی لیبرالی کانادایە و رەخنەگەری فرەکولتووریی ئەم حیزبە لە پارلمان دایە.


جیم هاندەری سەرەکی لە پشت هەڵمەتی ناساندنی کارەساتی هەڵەبجە وەک ژینوساید لە پارلمانی کانادا بوو کەلە کۆتایی‌دا وەک جنایەت بە دژی مرۆڤایەتی ناسێندرا.
شاندی حیزب بە سەرپەرستی رەحیم بێهروز بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا بەشداریی لەم سەرخۆشییەدا کرد.