کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە پرسەی كاک "كەریم ئەحمەد" بەشداریی كرد

12:24 - 25 پووشپەڕ 2722

شاندێکی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری" جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە پرسەی کاک "کەریم ئەحمەد" سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستان لە شاری هەولێر بەشدارییان کرد.

شاندی حیزب پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی حیزبی دێموكراتیان بە سەركردایەتیی حیزبی شیوعی ڕاگەیاند.

كاک "كەریم ئەحمەد" سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی عێراق و كوردستانە كە لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و نزیكەی ٨٠ سال لە تەمەنی بۆ خزمەتی بزووتنەوەی چەپ و ڕزگاریخوازیی نیشتمانی لە عێراق و باشووری كوردستان تێپەڕاند.

ناوبراو كەسایەتییەكی خاوەن پێگەی دیاری سیاسی و دۆستی نزیكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو.