کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە هولەند لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی \"حیزبی شیوعی\"دا بەشداریی کرد

13:32 - 1 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هولەند، بە سەرپەرستی جەعفەر مەردان‌بەگی، بەرپرسی کۆمیتە لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی حیزبی شیوعی کوردستاندا بەشداریی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی کۆمیتەی هولەند وێڕای بەشداریی لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە شەهیدانی حیزبی شیوعی کوردستان، پەیامێکیشیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ هولەند لەلایەن مەنسوور فەروخییەوە خوێندرایەوە و تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، لەو پەیامەدا ئاماژە بە رۆڵی شەهیدان، پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی کرابوو.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو، ئەو سێ‌شەهیدە مەزنە بە هەڵکردنی بڵێسەی ئاگری خەبات، مێژوویەکیان داڕشت کە دوای زیاتر لە چەند دەیە خەبات، هەتا ئێستاش رێنوێنی و چرای خەباتی شۆڕش و بەرخودانی گەلەکەمانن.