کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد

23:02 - 11 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید، یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی ئەو حیزبەی بە بەشداری عومەر شێخ موس کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکیەتییە، بەڕێوە برد.

لەو یادەدا وێرای سەفیری دەوڵەتی عێراق لە سوید و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، ژمارەیەک حیزب و لایەنی سیاسی و فەرهەنگی کوردستانی، عێراقی و سویدی بەشدار بوون.

لەو مەراسمەدا، شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، بەشداری ئەو مەراسمەی کرد و برووسکەی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کرد.

لەو مەراسمەدا برووسکەی پیرۆزبایی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە.