کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوید لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵەدا بەشداری کرد

20:23 - 4 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستی محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی سوید، لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو وڵاتەدا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستی محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی سوید، لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو وڵاتی بەشداری کرد.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە کۆمەڵە وەک حیزبێکی هاوپەیمان و هێزێکی کوردیی ناوچەکە و خاوەن مێژوویەک و خەباتی چەکداری و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردبوو.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، پێداگری لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتویی هەر چی زیاتری ناو ماڵی کورد هاوپەیمانی هێزە کوردییەکانی کرابوو.