کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ دانمارک، لە کۆبوونەوەی بەرپرسێکی HAK-PAR بەشداریی کرد

14:08 - 21 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک لە کۆنفرانسێکدا کە بۆ کەماڵ بۆرکای، یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی ماف و ئازادی(HAK-PAR) پێک هاتبوو، بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکخراوی کۆمکار بە مەبەستی شرۆڤە کردنی رەوشی باکووری کوردستان و تورکیە و هەروەها رەوشی پارچەکانی دیکەی کوردستان، لە شاری کۆپێنهاگن کۆنفڕانسێکی بۆ کەماڵ بۆرکای ساز کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێز بۆرکای وێڕای شرۆڤە کردنی رەوشی ئێستای کورد لە توکیە و هەروەها سیاسەتی حیزبەکەی لەسەر رۆژەڤی ئەم وڵاتە، باسێکیشی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و سووریە پێشکەش کرد.

4009.jpg


شاندی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک بە سەرپەرستیی سەعید سۆلتان‌پوور لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رێکخراوی کۆمکار بەشداری کۆنفرانسەکە بوون و بیر و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئاخاوتنەکانی بەڕێز بۆرکای پێشکەش کرد.