کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە ئاڵمان لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد

14:57 - 1 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ئاڵمان لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە رێوڕەسمی دامەزرانیدا بەشداریی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو شاندە بە سەرپەرستیی بابە شێخ ناسری بەرپرسی کۆمیتە، لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری فرانکفۆرت بەشداریی کرد.
شاندی کۆمیتەی ئاڵمان لەو رێوڕەسمەدا پەیامێکیان پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزبایی کردن، ئاماژە بە بارودۆخی ناوچەکە، ئێران و هەروەها پێویستی بوونی دیالۆگ لە نێوان هێزە ئێرانی و کوردستانییەکان بۆ لێک نزیک بوونەوەی زیاتر کرابوو.