کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دیمۆكرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی ئیفتخاریی دوكتۆرا بە "عومەر شێخموس" لە زانكۆی كۆیە کرد

17:19 - 7 پووشپەڕ 2721

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆكایەتیی زانكۆی كۆیە، ڕێكەوتی ٦ی پووشپەڕ، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكرات، لە ڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی دوكتورای ئیفتخاری لە بواری "پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان" بە "عومەر شێخموس" بەشدارییان كرد.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە بەرپرسانی حیزبی و حكوومی لە هەرێمی كوردستان بەشدار بوون لە چەندین بڕگەی جیاوازدا هۆكارەكانی پێدانی بڕوانامەكە شی كرایەوە و ڕێز لە خەبات و تێكۆشانی "عومەر شێخموس" گیرا.

 لە ڕێوڕەسمەکەدا چەپکەگۆڵی پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن "محەممەدنەزیف قادرییـ"ـەوە پێشكەش بە "عومەر شێخموس"  كرا.

"عومەر شێخموس" خەڵكی شاری "عامودا"ی كوردستانی ڕۆژاوایە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستانه و بە ئەزموونی زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەبات و وەرگرتنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی، یەكێک لە دۆستە لەمێژینەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانە.