کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی \"یەكیەتیی نەتەوەیی دێمۆكراتی كوردستان\" بەشداریی كرد

14:29 - 30 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەسەرپەرستی بەڕێز رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵرۆژی دامەزراندنیYNDK لە شاری هەولێر، بەشداریی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەڕێز جەهانگیری لە 18هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی یەكیەتی نەتەوەیی دێمۆكراتی كوردستان پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی پێشكەش بە بەرپرسانی ئەو پارتە و ئامادە بووان كرد.


نوێنەرانی زۆربەی حیزبە سیاسییەكانی كوردستان و دام و دەزگا ئیدارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو بۆنەیەدا بەشدار بوون.