کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتی لە سلێمانی كرد

20:52 - 19 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرپەرستی د. ئەحمەد ئەنوەر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتیان لە شاری سلێمانی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی حیزبی زەحمەتكێشان لەلایەن شاندێكی دەفتەری پێوەندییەكان بەسەرپەرستی محەممەد ساحیبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازی لێكرا.

لەو دیدارە دوستانییەدا باسێك لە سەر بارودۆخی ناوچەكە و كورد لەهەر چوار بەشی كوردستان كرا.
هەر دوو حیزب لەو دانیشتنەدا راو تێبینییەكانی خۆیان لەو پێوەندییەدا باس كرد و لەسەر بەردەوام بوونی پێوەندییەكانیان پێداگرییان كردەوە.