کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لقی شاری بێرنابی حیزبی لیبڕاڵی کانادا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی تایبەت بە کۆچ و پرسی پەنابەراندا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی لقی شاری بێرنابی حیزبی لیبڕاڵی كانادا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمیته‌ی ڕۆژئاوای كانادای حیزبی دێموکرات، له پانێلی تایبه‌تی حیزبی لیبڕاڵ تایبه‌ت به پرسی كۆچ و په‌نابه‌ری و شی كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبه سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌شداری كرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی پێشووی پارلمان، كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كۆچ، نوێنه‌ری ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و پارێزەری په‌نابه‌ران به‌شدار بوون و وێڕای شێ كردنه‌وه‌ی یاسای نوێی كانادا بۆ په‌نابه‌ران، وەڵامی پرسیاری به‌شداربووانیان دایه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و پانێله‌دا، ئیسماعیل ئیبراهیمی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له كانادا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێڕای ڕوون‌كردنه‌وه‌ی پرسی كورد به گشتی و هه‌ل‌ومه‌رجی هه‌نووكه‌ی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و باكوور و شه‌ڕی تیرۆریستان له باشوور و ڕۆژئاوا، داوای كرد پرسی په‌نابه‌رانی كورد بخرێته دۆخێكی تایبه‌ت و كارئاسانی بكرێت بۆ وه‌رگرتنی كورده‌كان له وڵاتی كانادا.