کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شانۆکاران لە بەردەم مەجلیسی ڕێژیمدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

12:23 - 15 بەفرانبار 2720

ژمارەیەک لە شانۆکاران سەبارەت بە داخرانی تەماشاخانەکان و دابیننەکردنی بژێویی ژیانیان لە بەردەم مەجلیسی ڕێژیمدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو کۆبوونەوەیە بە شێوەی "کۆبوونەوەی بێدەنگ" بەڕێوە چووه و لە کۆتاییدا بەیانییەیەک لەلایەن بەشدارانی کۆبوونەوەوە کە لەبەرگرەوەی داواکارییەکانی هونەرمەندانی بواری شانۆ بووە، خوێندراوەتەوە.

ئەو داواکارییانە لە ٦ خاڵدا خراوەتە ڕوو کە باسی سەرەکیی داواکارییەکان دابینکردنی بژێویی ژیانی هونەرمەندان بووه.

بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنا لانیکەم یەک ملێون و ٦٠٠ هەزار پیشە لەنێو چوونە؛ هونەرمەندان لە بەشە جیاوازەکان لەو کەسانەن کە کاری خۆیان لەدەست داوە و ڕێژیم تەنیا بە ژمارەیەکی کەم لە هونەرمەندان کە بێکار بوونە پارەیەکی کەمی وەک قەرەبوو پێداون.