کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شانۆی "شاعیرانی سەرشەقام" لە شاری مەهاباد بەڕێوە چوو

12:46 - 5 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، شانۆی "شاعیرانی سەرشەقام" لەلایەن کۆمەڵێک شانۆکاری خەڵکی مەهاباد لە پارکی فەرهەنگی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
شانۆی "شاعیرانی سەرشەقام" لەلایەن "ئیبراهیم ئیبراهیمی" نووسراوە و "سامان ئێرەمی" کاری دەرهێنان و ئامادەکردنی بۆ کردووە.

لەو شانۆیەدا "مێهران فەقری" و "ماهان فەقری" ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە و شانۆکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیی گەرمی لێ کراوە.

شانۆکە نەهامەتی و کوێرەوەرییەکانی میللەتێکی زیندوو دەخاتە بەرچاو و پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان لەگەڵ گەلانی دیکە بڵاو دەکاتەوە.

دەرهێنەری شانۆکە باس لەوە دەکات کە ئامانجی ئەوان نیشاندانی نەهامەتییەکانی میللەتێکی چەوساوە و ئاشناکردنی خەڵک بە ڕاستییەکانە.

شانۆکاران باس لەوە دەکەن کە هۆی سەرەکیی سەرکەوتنی شانۆ لە شاری مەهاباد و بە گشتی لە کوردستاندا ئەوەیە کە پاشخانێکی گەورە لە پشتی شانۆی کوردییەوەیە.

هەروەها لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی شانۆکەدا ڕێز لە خزمەت و ماندووبوونی هونەرمەندانی ناسراو گیرا.

پێشتریش شانۆی "شاعیرانی سەرشەقام" لە یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی ناڵەشکێنەی بۆکان خەڵاتی بەدەست هێنابوو.