ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سه‌قز و ده‌وروبه‌ری، له ده‌یان گوند و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی ئەم شارە، چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغاتییان بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردنەکان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و چالاکییه ته‌بلیغاتییانه له ڕێکه‌وته‌کانی ٢٥ و ٢٦ی ڕێبه‌نداندا به‌ڕێوه چوو کە تراکت و پووستێری تایبه‌تی ده‌زگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات بڵاو کرایەوە.
به‌شێک له‌و گوندانه‌ی که چالاکیی ته‌بلیغاتیی تێدا به‌ڕێوه چووه بریتن له: "کوڵتهپه، چۆمه‌ڵوو، چاخلوو، قه‌ڵاکۆن، له‌گزی، تیزاوا، ساحێو، عه‌لیاوا، یازیبڵاخی، سوورج، قارهواو مه‌رخوز" و چه‌ندین گوندی دیکه.
لە بوکان خەڵک بەشداری لە پڕوپاگەندەی بەناو نوینەران ناکەن و ئەوانەی خۆیان بەربژێر کردووە بە مۆرەی ڕێژیم دەزانن.
بەربژێرەکانی ڕێژیم چەواشەکاری بۆ فریودانی خەڵک دەکەن و سروودە نەتەوییەکان وەک "خوایە وەتەن ئاواکەی" بڵاو دەکەنەوە و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانیان جامانە لەسەریان دەکەن.
بەڵام خەڵک چیدیکە فریوی ئەو شانۆگەرییانە ناخۆن، چونکە نە جامانە تایبەت بەوانە و نە وەتەن ئاوەدانکردن کاری ئەوانە .
هاوکات بەربژێرەکانی ڕێژیم بەزم و هەڵپەرکێ ساز دەکەن، بەڵام بەو حاڵەش لەلایەن خەڵکەوە هیچ وڵامێکیان نییه و تەنیا چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی خۆیان بەشدارن.
هەر لە بۆکان، ئەندام، لايەنگران و هه‌وادارانى حيزبی دێموکرات له شەقامەکانی يەکشوه، باغى قازى، گەڕەکى سامان که ستادى دوو له بەربژێرەکانی سپاى تێرۆريستى پاسدارانى لێيه، زياتر له هەزار تراکت و پۆستێر و هەروەها وێنەی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور قاسملووى نەمر بڵاو کراوەتەوە.
بەشێک له خەڵک و لاوان وێنەى دوکتور قاسملوویان له‌سەر سينگى خۆيان داوه.