ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شار و گوندەکانی کوردستان چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغاتییان بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردنەکان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و چالاكییه ته‌بلیغاتییانه له ڕێكه‌وته‌كانی ٢٥ و ٢٦ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه چوو کە تراكت و پووستێڕی تایبه‌تی ده‌زگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموكرات بڵاو کرایەوە.
لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز ، به‌شێك له‌و گوندانه‌ی كه چالاكی ته‌بلیغاتی تێدا به‌ڕێوه‌چووه بریتن له:
"كوڵتهپه، چۆمه‌ڵوو، چاخلوو، قه‌ڵاكۆن، له‌گزی، تیزاوا، ساحێو، عه‌لیاوا، یازیبڵاخی، سوورج، قارهواو مه‌رخوز" و چه‌ندین گوندی دیكه.
هەروەها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، تێکۆشەرانی دێموکرات له شاری سه‌قز له چالاكییه‌كی به‌رینی تهبلیغاتیدا به هه‌زاران به‌رگ تراكت و پووستێڕی تایبه‌ت كه ده‌زگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ی كردبوو، چاپ و بڵاو كرده‌وه.
هەروەها لە ناو شاری سەقز له شه‌قام و گه‌ڕه‌ک و كۆڵانه‌كان، فه‌له‌كه‌ی خورشیدی، سنووف ئالایه‌نده، شه‌هره‌كی گوڵان، ساڵحاوا، كه‌ریم ئاوا، شاناز، ته‌په‌ی شافێعی، سیلۆ، كوشتارگا، نه‌شمیلان، به‌ردبڕان، ته‌په‌ی ماڵان، گۆڕه جووله‌كه، قه‌وخ، قوتابخانه‌كانی قه‌وخ، شه‌هره‌كی زانکۆ، قه‌ره‌چی ئاوا، قوتابخانه‌كانی قه‌ره‌چی ئاوا، قوتابخانه‌كانی حه‌ماڵاوای سه‌ره‌وه و حه‌ماڵاوای خواره‌وه، بێهداشتی حه‌ماڵاوا چالاکیی تەبلیغی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە چووه.
له‌م چالاكییه‌دا جگه له شه‌قام و دیواره‌كان، تراكت و پووستێڕ خراوه‌ته نێو هه‌زاران ماڵ.
لە شاری بۆکان خەڵک بەشداری لە پڕۆپاگەندای بەنێو نوینەران ناکەن و ئەوانەی خۆیان بەربژێر کردووە بە مۆرەی ڕێژیم دەزانن.
بەربژێرەکانی ڕێژیم چەواشەکاری بۆ فریودانی خەڵک دەکەن و سروودە نەتەوییەکانی وەک "خوایە وەتەن ئاوەکەی" بڵاو دەکەنەوە و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانیان جامانە لەسەریان دەکەن.
بەڵام خەڵک چیدیکە فریوی ئەو شانۆگەریانە ناخۆن، چونکە نە جامانە تایبەت بەوانە و نە وەتەن ئاوەدانکردن کاری ئەوانە .
بەربژێرەکانی ڕێژیم بەزم وهەڵپەرکێ ساز دەکەن بەڵام بەو حاڵەش لەلایەن خەڵکەوە هیچ ولامێکیان نییه و تەنیا چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییکانی خۆیان بەشدارن.
هەر لە بۆکان ئەندام، لايەنگرانی و هه‌وادارانى حيزبی دێموکرات له شەقامەکانی "يەكشوه، باغى قازى، گەڕەکى سامان كه ستادى دوو له بەربژێرەکانی سپاى تێرۆريستى پاسدارانى لييه زياتر له ١ هەزار تراكت و پۆستیر و هەروەها وێنەی ڕێبەری ناوداری کورد دوكتور قاسملووى نەمر بڵاو کراوەتەوە.
بەشێک له خەڵک و لاوان وێنەى دوکتور قاسملوویان له سەر سينگى خۆيان داوه.
لە مەهاباد تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی و تایبەت بە بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان، ئەو شانۆگەرییەی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.
له گوێکتەپەی مەهاباد ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ کراوە بریتین لە: "پشت پایگای بەسیج، سیمخارداری پادگانی سپاە، مەنتەقەی ئاش، چوارڕای مزگەوتی جامیع، سەر جادەی ئەسڵی، ڕێگای خاتوون باغ، ئازاد و بۆزە.
هاوکات لە "خورخوڕە و کۆسەکەرێز" بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
لە شاری سنە تێکۆشەرانی دێموکرات وێڕای ئەوەیکە بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پوستێری تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکیان بڵاو کردووەتەوە بنێری بەربژێرەکانیان ئاگر تێبەرداوە.
بەربژێرەکانی ڕێژیم کەڵکاژۆ لە منداڵانیش وەردەگرن و پڕۆپاگەندایان پێوە دەکەن. خەڵک لە شارەکانی کوردستان بنێری و وێنەی تایبەت بە بەربژێرەکان ئاگر دەدەن و دەیاندڕێنن.
لە زانکۆی گیلان خوێندکاران بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد.
خەڵکی کوردستان و ئێران بڕیاریان داوە دەنگ بە پاڵێوراوانی ڕێژیمی ئێران نەدەن.